ترامپ : هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئاڵمانیاوە بۆ لەهێستان دەگوازرێنەوە

ترامپ : هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئاڵمانیاوە بۆ لەهێستان دەگوازرێنەوە

پەیامی کورد     ...    ترامپ : هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئاڵمانیاوە بۆ لەهێستان دەگوازرێنەوە .

سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند هێزە سەربازییەکانی ئەم ووڵاتە لە ئاڵمانیاوە بۆ لەهێستان دەگوازرێنەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا ، دۆناڵد ترامپ کە میوانداری سەرۆککۆماری لەهێستان بوو ووتی ژمارەیەک لە هیزەکانی ئەرتەشی وولاتەکەی کە تاکوو ئێستا لە ئاڵمانیا جێگیر بوون بۆ لەهیستان دەنیرێت و دەگوازێتەوە .

ئەمریکا بە پێی ڕێکەوتننامەیەک لە دوای شەڕی جیهانی دووهەم هەزاران هێزی خۆی لە ئاڵمانیا جێگیر کردووە بەڵام ترامپ لەو باوەڕەدایە ئاڵمانیا و باقی ووڵاتانی ئەورووپایی پەیماننامەکانی خۆیان لە ناتۆ جێبەجێ ناکەن هەر بۆیە هۆکارێک نییە کە ئەمریکا زیاتر لەمە هیزی خۆی لەم ووڵاتانەدا بهێڵێتەوە . ئێستا ترامپ لە چاوپێکەوتنی خۆیدا لەگەڵ هاوپەیمانە پۆپۆلیستەکەی خۆی لە لەهیستان - ئانرێژ دوودا ڕایگەیاندووە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئاڵمانیا لە ٥٢ هەزار ەوە بۆ ٢٥ هەزار کەس کەم دەکرێنەوە و ئەم هێزانە بۆ لەهیستان دەگوازرێنەوە .

ترامپ ووتوویەتی ڕگواستنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ لەهیستان هەڵگری پەیامیکی زۆر بەهێزە بۆ ڕووسیا 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە