پەیامی کورد ... بەهای دراوی ئێرانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە داڕمان
دوێنێ شەممە بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ٧%ی بەهاکەی لەدەستدا، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر دوو ملیۆن و ٥٤٠ هەزار تمەن بەشێوەی "حەواڵە" مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە حەواڵە بەرامبەر دوو ملیۆن و ٥٤٠ هەزار تمەن بوە و بەشێوەی نەقدیش بەرامبەر دوو ملیۆن ٤٢٥ هەزار تمەن بووە.ئاماژەی بەوەشکرد، بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە بەهای تمەن ٧%ی بەهاکەی لەدەستداوە، چوونکە ئەو کات ١٠٠ دۆلار بەرامبەر دوو ملیۆن و ٣٧٥ هەزار تمەن بوو و ئێستا رۆژانە بەرامبەر دۆلار دابەزینی زیاتر تۆماردەکات.لەبارەی کڕینی تمەنیش لەلایەن هاووڵاتیانەوە دەوترێ "لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان روویان لە کڕینی تمەن کردووە، بەو هۆکارەش رۆژانە بە ملیاران تمەن داخڵی بازاڕەکانی سلێمانی، هەولێر و عێراق دەکرێت، چوونکە لەبازاری ناوخۆی ئێراندا خواست لەسەر دۆلار زیادیکردوە".
ئەمە لە حاڵێکدایە هەندێک کەس هاتوون ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی خۆیان دەفرۆشن و سەدان ملیۆن تمەنی پێ دەکڕنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە