پەیامی کورد ... ئاگربەسی نێوان حێزبۆڵلا و ئیسرائیل بە پێشنیاری فەڕەنسا و بە پاڵپشتی ئەمریکا ئەنجامدراوە
ڕۆژنامەی الجریدەی کووەیت لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاند فەڕەنسا بە ئیسرائیل ئاگربەسی درێژخایەن لەگەڵ حێزبۆڵلای لۆبنانی پێشنیار داوە .
بە پێی ڕاپۆرتیک ئەم سەرچاوەیە ڕوونیکردەوە کە تێڕوانینی ئێمانۆئێل ماکرۆن ، سەرۆککۆماری فەڕەنسا بۆ هاوکاری لەگەڵ شیعەکانی حێزبۆڵلا بەستە بەم ڕاستییەیە کە سید حەسەن نەسرۆڵلا ، سکرتێری گشتی حێزبۆڵلا کەسایەتی مێحوەری لە جیهانی شیعەیە و پاریس لە سەر ئەم باوەڕەیە کە ئەو دوای ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران و سید عەلی سیستانی مەرجەعی گەورەی شیعەکانی عێراق گرینگترین کەسایەتی شیعە هەژمار دەکرێت .
ئەم سەرچاوەیە هەروەها ئاماژەی کرد فەڕەنسا ووتووێژەکانی ئاگربەسی نێوان ئیسرائیل و حێزبۆڵلای لە ڕاستای دەستپێکردنی ووتووێژگەلێکی بێ وێنە لە نێوان لۆبنان و ئیسرائیل لەگەڵ چاودێری و پاڵپشتی ئەمریکا پێشنیار کردووە . پاریس لە سەر ئەم باوەڕەیە کە سەرکەوتن لەم دوو ڕێگایە دەبێتە هۆکاری کەمکردنەوەی پێویستی حێزبۆڵلا بە چەک . ئەم سەرچاوەیە هەروەها جەختی کردەوە پاریس ڕەزامەندی سەرەتایی نەسرۆڵلای هەست پێکردووە .
ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە فەڕەنسا لە ڕێگای نوێنەرێکی تایبەتی یەوە کە بۆ ئیسرائیل و لۆبنانی ناردووە لە پڕۆسەی سنووربەندی تەواو ئاگادارە ڕایگەیاند : لایەنی ئەمریکی بەم پێشنیارەی ماکرۆن بۆ ئارامی ڕەزامەندی خۆی نیشانداوە و بەم شێوەیە دەوڵەتی لۆبنان دەتوانێ دەربارەی سنوورەکان ووتووێژ دەکات و دواتر ئیسرائیلی لە سەر ئەساسی ئەم سنووربەندییانە بە فەرمی بناسێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە