بەپەلە ... هێزی پێشمەرگە دەکرێتە هێزێکی یەکگرتوو و نیشتمانی

بەپەلە   ...    هێزی پێشمەرگە دەکرێتە هێزێکی یەکگرتوو و نیشتمانی

پەیامی کورد   ...   یەکەی ٧٠ و ٨٠ هیزەکانی پێشمەرگە نامێنن

بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگە گوتی، لە پڕۆژەی چاكسازیدا پێنج خاڵ جێبەجێ كراون و ١٣خاڵی دیكەش لە جێبەجێكردندان. هەروەها ھێزی پێشمەرگە دەكرێتە ھێزێكی نیشتیمانی بە سیستەمی نێودەوڵەتی و ئەوكات پێشمەرگە دەبێتە یەك ھێزی یەكگرتووی كوردستان.

لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد پشدەری، ڕایگەیاند: "لە پڕۆژە ٣٥ خاڵییەكەی چاكسازیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ٥ خاڵیان بە تەواوی جێبەجێ كراون و ١٣ خاڵی دیكەش لە جێبەجێكردندان، كە ھەشتیان نزیكە تەواو ببن و پێنجەكەی دیكەش نیوەی زیاتر تەواو بوون، بۆیە ھەنگاوی گرنگ بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە نراوە".

لیوا بەكر گوتیشی، ئەو خاڵانەی لە پڕۆژەی چاكسازیی وەزارەتی پێشمەرگەدا جێبەجێ كراون، ھەموو بوارەكانی وەزارەت لە دەگرێت.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و رۆشنبیریی وەزارەتی پێشمەرگە باسی لەوەش كرد، ھەوڵدەدرێت ھێزی پێشمەرگە بكرێتە ھێزێكی نیشتیمانی لەسەر سیستەمی ھێزی نێودەوڵەتی و كاری باش بۆ ئەمەش كراوە، ئەگەر حكوومەتیش پێك ھات ئەو ھێزە دروست دەكرێت و راستەوخۆش یەكەی ٧٠ و٨٠ نامێنن و ھەموویان یەك دەخرێن، چونكە سیستەمێكی زۆر باش و رێكخراوە.

دەشڵێ، كاری بەردەوام لە پڕۆژەكەدا دەكرێت و بەردەوامیش دەبێت تاوەكو تەواوی خاڵەكان جێبەجێ دەكرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە