پەیامی کورد ... خۆپیشاندەرانی لایەنگری میلیشیاکانی عێراق هێرش دەکەنە سەر ناوچەی سەوز
کەمێک بەرلەئێستا لایەنگرانی هێزە میلیشیاکانی عێراق خۆپیشاندانێکیان دژی هەنگاوەکانی ئەم دواییەی حکوومەتی عێراق ئەنجامدا و هەڵیانکوتایە سەر ناوچەی سەوز، بەپێی زانیارییەکانیش هەوڵی کردنەوەی یەکێک لە دەرگاکان دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لەخۆپیشاندانەکە بە دیجلەی راگەیاندوە، خۆپیشاندانەکە دژی بڵاوکردنەوەی وێنەیەک بوە لەلایەن رۆژنامەی " شەرقولئەوسەت".
خۆپیشاندەران، کە زۆرینەیان لایەنگری هێزە میلیشیاکانن لەدژی رۆژنامەکە و حکومەتیش دروشمیان بەرزکردۆتەوە و ئیدانەی بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە دەکەن و بەبێڕێزیکردن بەمەرجەعیەتی دەزانن.
هێزە ئەمنییەکانیش بەبەکارهێنانی ئاو هەوڵی دورخستنەوەی خۆپیشاندەران دەدەن کەهەوڵیانداوە دەرگایە بەشی رۆژهەڵاتی ناوچەی سەوز تێکبشکێنن و بچنە ژوەرەوە.
لەماوەی چەند رۆژی رابردو، بەهۆی دەستگیرکردنی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای هێزەکانی کەتائیبی حزبوڵا، لایەنگرانی ئەو هێزانە خۆپیشاندانێکی گەورەیان لەبەردەم ناوچەی سەوز ئەنجامدا و هەڕەشەیان لە موستەفا کازمی کرد.
ئەمە لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دو موشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز و بنکەی سەربازی تاجی کرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە