پەیامی کورد ... ئیسرائیل بە هەموو هێزیەوە هۆشداری لە هەرجۆرە هەڵگیرسانێکی شەڕ دەدات
وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، سوپا و دامەزارەوە ئەمنییەکانی ووڵاتەکەی لە ئامادەباشی تەواودان لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک، هۆشداریشیدایە دوژمنانی ووڵاتەکەی ئەگەر بیانەوێت هێزەکانی ئیسرائیل تاقیبکەنەوە، بە هەموو توانای خۆیان ووڵامیان دەداتەوە.
بێنی گانتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هۆشداریدایە دوژمنانی ووڵاتەکەی ئەگەر بیانەوێت هێزەکانی ئیسرائیل تاقیبکەنەوە وهەروەها، ووڵاتەکەی کەمتەرخەمی ناکات لە گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ پارێزگاریکردن لە گەلەکەی.
ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە بەبەردەوامی فشاربکرێتە سەر ئێران، کە هەڕەشەیە بۆسەر سەقامگیربوونی ئاسایشی ناوچەکە، سوپا و دامەزارەوە ئەمنییەکانی ووڵاتەکەی لە ئامادەباشی تەواودان لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک."
ئەمە لەکاتێکدایە شەوی رابردوو لهرێگهی مووشهكی ئاسمانیهوه، فرۆكه جهنگیهكانی سوپای ئیسرائیل، چهند پێگهیهكی سوپای سووریایان له شاری قونهیتره بۆردومانكردوه.
هاوکات سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، فرۆكه جهنگیهكانیان چهند ئامانجێكی سوپای سووریایان لهباشووری ئهو ووڵاتە وهك ووڵامێك لهبهرامبهر دهستدرێژی گوللـهى بهئاراستهی جۆلان بۆردومانكردوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە