پەیامی کورد... زیاتر لە حەوت ملیار دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی تەرخان دەکرێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە حەوت ملیار دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی لە شاری هەولێر و دەوروبەری تەرخان دەکات.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی کردووەتەوە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بودجەی بەگەڕخستنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ڕەزامەندیدا بە خەرجکردنی بڕی ٧ ملیار و ٦٥٤ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار و ٦٨٦ دینار بۆ لێدان و هەڵکەندنی ژمارەیەک بیری ئاوی خواردنەوە.
وەزارەتی شارەوانی ڕاشیگەیاندوە، خەرجکردنی ئەو بڕە پاریە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و دابینکردنی ئاوی خواردنەوەیە بۆ لێدان و هەڵکەندنی ١٣٨ بیری ئاوی خواردنەوەی بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەری، ئەم بیرە نوێیانە گرفتی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لەو سنوورانە چارەسەر دەکەن.
لەوبارەیەشەوە ئەندازیار ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە وادەی لێدان و هەڵکەندنی ئەو بیرانە ڕایگەیاندوە: ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە ئامادەکراوە و دەدرێتە تەندەرین و دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە