پەیامی کورد... ٦٩ کەس لە ژاپۆن بە لافاو گیانیان لەدەستدا
لافاو و زریانی نانمادول لە ژاپۆن ماوەی سێ ڕۆژە زیانی گیانی و ماڵیی زۆری لەو وڵاتە داوە، دەسەڵاتداران دەڵێن، ٦٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
زۆرینەی قوربانییەکان ئاو بردوونی، بەڵام هەندێکیان بەهۆی کەوتنی تەن و کەرەستەوە بەسەریاندا مردوون و یەکێکی دیکەیان لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و نغرۆبوونی ئۆتۆمبێلەکەیەوە خنکاوە.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکاندا، دەیان کەسی تر برینداربوون و پێشبینیی تۆمارکردنی حاڵەتی زیاتری مردن و برینداربوون دەکرێت.
بەهۆی لافاو و زریانەکەوە زیان بەر کەرتی گواستنەوەی ژاپۆن کەوتووە، ٨٠١ گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێنراونەتەوە و هاتووچۆی بەشێک لە شەمەندەفەرەکان ڕاگیراوە.
میدیای ژاپۆنی دەڵێت، شەوی ڕابردوو زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس لە پەناگەکاندا ڕۆ ژیانکردووەتەوە و دەسەڵاتداران هۆشدارییان داوە بە ملیۆنان کەسی دانیشتووی ناوچەکانی زریانەکە، خۆیان بپارێزن لە لێزمەباران و ڕەشەبا کە خێراییەکەی گەیشتووەتە ٢٣٤ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە