نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی  ٢٣ی ٨ی ٢٠١٩ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە ٥٩.٩٢ دۆلار مامەڵەی پێوەكراو نەوتی خاوی ئەمریكاش بە ٥٥.٣٥ سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، نرخی نەوتی برێنت هەشت سەنت دابەزیوە و لە دوایین مامەڵەیدا بە ٥٩.٩٢ دۆلار بوە، هەروەها نەوتی خاوی ئەمریكیش ٣٣ سەنت دابەزیوە و بە ٥٥.٣٥ سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، پەیوەندیدارە بە ململانێی سیاسی نێوان ووڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن  ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و كێشەكانی ڤەنزۆێئلا و ململانێكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و چەندین پرسی تر هەیە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە