پەیامی کورد … بنكەیەكی تایبەت بە پێدانی ڤاكسین بە خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان لە هەولێر تەرخان كرا
د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر رایگەیاند، ژمارەی هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین زۆر زیادی كردووە و بنكەیەكی تەندروستیش بۆ پێدانی ڤاكسین بە كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت تەرخان كراوە.
د. دلۆڤان محەمەد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، لە شاری هەولێر بنكەیەكی تەندروستی بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت تەرخان كراوە بە مەبەستی ئاسانكاریی زیاترە بۆ ئەو كەسانە.
هێمای بۆ ئەوەشكردووە، ماوەی نزیكەی مانگێك دەبێت ژمارەی هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین زۆر زیادی كردووە، لە دامودەزگا حكومی و ناحكومییەكان خواست لەسەر ڤاكسین زۆر زیادی كردووە، بۆیە لەگەڵ دەستەی مافی مرۆڤ بە پێویستمان زانی ئاسانكاری زیاتر بكرێت بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتی، كردنەوەی ئەو بنكەیە بۆ ئەوەیە تاوەكو رێكارەكانی پێدانی ڤاكسین بەوان لە هاوڵاتیانی ئاسایی زووتر راپەڕێنرێت، بۆ ئەوەی ئەوانیش لە وەرگرتنی ڤاكسینەكە بێبەش نەبن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە