پەیامی کورد … ١٧٠ كۆچبەر ئارەزوومەندانە دەگەڕێنەوە عێراق
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە بیلاڕووسیا ١٧٠ كۆچبەر ناویان تۆماركردووە بەمەبەستی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بۆ عێراق، دەشڵێت: سەرجەم هەماهەنگییە لۆجستییەكان تەواوبوون.
(ئەحمەد سەحاف) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بە گەڕانەوەی كۆچبەرە عێراقییەكان لە بیلاڕووسیاوە كردو ڕایگەیاند: تاكو ئێستا ١٧٠ كۆچبەر بەشێوەی ئارەزوومەندانە ناویان تۆمار كردووە بەمەبەستی گەڕانەوە.
دەشڵێت: تاكو ئێستا ٥٥ پاسەپۆرتی كاتیمان بۆ گەڕانەوەی كۆچبەران دروستكردووە.
لەبارەی ئامادەكارییەكانی حكومەتی بەغداوە بۆ گەڕاندنەوەی كۆچبەران، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕوونیشیكردۆتەوە، سەرجەم هەماهەنگییە لۆجستییەكان لەگەڵ بەرپرسانی فڕۆكەخانەی مینسك لە بیلاڕووسیا تەواوكراوە بۆ جێبەجێكردنی پلانی گەڕاندنەوەی كۆچبەران.
بە وتەی سەحاف، ئەو كەسانەی دەچنە بیلاڕووسیا مەترسی ڕاستەقینەیان لەسەرەو ڕووبەڕووی قاچاغچی و بازرگانیكردنی مرۆیی دەبنەوە.
ڕۆژی یەكشەممەی رابردوو حكومەتی عێراق لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند، ڕۆژی ١٨ ی ئەم مانگە یەكەم كاروانی گەشتی گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی كۆچبەران لە بیلاڕووسیاوە بۆ عێراق دەستپێدەكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە