دوێنێ بەرەبەیانی شەممە ١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ ، پێنج هاووڵاتی خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
شووناسی دەست بەسەرکراوان بریتیە لە : موحەمەد ئەحمەدی کوڕی عومەر، ئیدریس بەهرامیان کوڕی سەعید، فەرید درەخشانی کوڕی حامد، کەیوان مینوویی کوڕی لەتیف و عەبدۆڕەحمان ئەفشار کوڕی ڕەزا.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە تۆمەت و بەڵگەی تاوانی ئەم هاووڵاتییانە لە بەر دەستدا نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە