پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەكات
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە نووری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و شاندێكی یاوەری كرد.
لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا تیشک خرایە سەر هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و هەردوو لا جەختیان لەوە كردەوە كە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن ببێتە هۆی سەقامگیری و ڕاستە ڕێبوونی پڕۆسەی سیاسی، پێویستە هەڵبژاردنەكان لە وادەی خۆی ئەنجام بدرێت و گەرەنتی ئەوەش هەبێت كە هەڵبژاردنێكی پاك و ئازاد و دادپەروەرانە لە ژینگەیەكی ئارام و دوور لە دەسكاری بەڕێوەبچێت و هەروەها هەموو لایەكیش ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و ئیرادەی گەل بگرن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە