پەیامی کورد … سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى به‌ريتانيا كۆبوویەوە
ئێوارەی ڕۆژی هەینی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لەندەن لەگەڵ نەدیم زەهاوی وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبایی له زه‌هاوى كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی لە پۆستە نوێیەكەیدا و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
هەروەها ڕای گەیاند كە مايه‌ى شانازييه ده‌بينن بۆ يه‌كه‌م جاره كوردێك له به‌ريتانيا له بوارێكى گرنگدا ده‌بێته وه‌زير و له زۆر بوارى ژيانى سياسى و كارگێڕيدا سه‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها گرنگی سوودوه‌رگرتنى هه‌رێمى كوردستانى له ئه‌زموون و سه‌ركه‌وتنه‌كانى به‌ريتانيا له بوارى په‌روه‌رده و خوێندندا دووپات كرده‌وه، به تايبه‌تيیش له بوارى خوێندنى پيشه‌ييدا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر پێويست و گرنگه.
لاى خۆيه‌وه نه‌ديم زه‌هاوى خۆشحاڵيی خۆى به سه‌ردانی نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى كه يه‌كه‌م شاندى فه‌رميى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيايه دواى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك وه‌زيرى په‌روه‌رده، پێشوازى لێ ده‌كات و له‌گه‌ڵياندا كۆدبێته‌وه. جه‌ختیشى له ئاماده‌يی به‌ريتانيا بۆ هاوكارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عيراق له بوارى په‌روه‌رده‌دا كرده‌وه، ئەوەشی ڕاگه‌ياند كە هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك وڵاتانى ديكه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست، ده‌توانێت له بوارى كارى هاوبه‌شیاندا سوودمه‌ند بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە