پەیامی کورد... بنكەی عەین ئەسەد دوو جار کرایە ئامانج
شەوی رابردوو دوو جار لەلایەن موقاومەی ئیسلامی لە عێراق بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كرایە ئامانج و بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردوومان كرا.
بنكەی عەین ئەسەدی سەر بە هێزەكانی ئەمریكا شەوی رابردوو دوو جار لە لایەن گروو چەكدارەكان كرایەوە ئامانج.
لە بەیاننامەیەكدا موقاومەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند، لە وەڵامی ئەو تاوانانەی دوژمن لە غەززە لە دژی گەلەكەمان ئەنجامیداوە، موجاهیدینی بەرخودانی ئیسلامی لە عێراق، دوو جار بنكەی هێزەكانی ئەمریكا (عەین ئەسەد) لە ڕۆژئاوای عێراق كردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشداوە، تەقینەوەكە لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدراوە كە ڕاستەوخۆ ئامانجەكەی پێكاوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە