سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە شاندێکى ئەڵمانیا دەکات

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە شاندێکى ئەڵمانیا دەکات

پەیامی کورد    ...   سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ ئەڵمانیا دووپات کردەوە کە بڕیارى داوە لە هاوکاریکردنى پێشمەرگە بە مەشق و ڕاهێنان بەردەوام بێت، هەروەها مانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتی دژى داعش لە عێراق بە پێویست زانى.

نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 27/1/2020  نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە یۆرگن هارت و مارکۆس گڕۆبل، ئەندامانى پەرلەمانى ئەڵمانیا لە پارتى دیموکراتى مەسیحی (CDU) کرد.

لە دیدارێکدا کە کونسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر ئامادەى بوو، پەرلەمانتارانى ئاڵمانیا سوپاسى حکوومەت و گەلى کوردستانیان کرد بۆ حەواندنەوەى ئاوارە و پەنابەران لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستان بەتایبەتى مەسیحییەکان، دووپاتیشیان کردەوە کە هەوڵ دەدەن وەک پێشتر ئاڵمانیا لە هاوکاریکردنى هەرێمى کوردستان بەردەوام بێت.

تاوتوێکردنى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى عێراق و سووریا و ناوچەکە بەگشتى، مەترسیى تیرۆر و پێویستی عێراق بە مانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى تیرۆر، چەند تەورێکى دیکەى دیدارەکە بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە