پەیامی کورد... کونسوڵی ئەمەریکا: بە دڵتەنگییەوە ماڵئاوایی لە کوردستان دەکەم
رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، دەڵێت ئەرکە دیپلۆماسییە یەک ساڵیەکەم لە ھەرێمی کوردستان کۆتایی دێت. سەرەڕای ئەوەی کە بەدڵتەنگی ماڵئاوایی دەکەم، تکایە بزانن کە من ھەرگیز لە بیرتان ناکەم.
لەنامەی ماڵئاواییەكەیدا رۆبەرت پالەدینۆ، زۆر ستایشی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات دەڵێت: بەگەڕانەوە بۆ ساڵی ڕابردوو گەیشتوومەتە ئەو دەرەنجامەی کە کوردستان منی گۆریوە. ئەمڕۆ، من خۆشەویستییەکی قوڵ و رێزێکی بێ پایانی خەڵکی کوردستان لە دڵی خۆمدا جێکردۆتەوە.
دەقی نامەكەی:
بۆ ھاورێیە خۆشەویستەکانم لە ھەرێمی کوردستان
ئەرکە دیپلۆماسییە یەک ساڵیەکەم لە ھەرێمی کوردستان کۆتایی دێت. سەرەڕای ئەوەی کە بەدڵتەنگی ماڵئاوایی دەکەم، تکایە بزانن کە من ھەرگیز لە بیرتان ناکەم.
بەگەڕانەوە بۆ ساڵی ڕابردوو گەیشتوومەتە ئەو دەرەنجامەی کە کوردستان منی گۆریوە. ئەمڕۆ، من خۆشەویستییەکی قوڵ و رێزێکی بێ پایانی خەڵکی کوردستان لە دڵی خۆمدا جێکردۆتەوە.
میواندۆستیتان و بەردەوام پێشوازیکردنتان لە من و ھاوپیشە ئەمریکییەکانم لە بیرناکرێت. سوپاس بۆ ھاورێیەتی و یادەوەری و کاری زۆر گرینگ کە پێکەوە بەدەستمان ھێناوە. ھەروەھا سوپاس بۆ ھاوبەشیکردنی کەلتورە جوانەکەتان، من بەتایبەتی بیری دۆڵمە و کوفتە دەکەم.
من ئێوە لە ناو دەستی کەسێکی باش بەجێدەھێڵم. من دەزانم ئێوە بەخێرھاتنێکی گەرمی جێگرەوەکەم دەکەن. لە سەرەتای مانگی ئابدا، چاوتان لەسەر سەکۆکانی تۆرەکۆمەڵایەتییەکانمان بێت بۆ ناسینی کونسوڵی گشتی نوێ.
لە ماوەی ٣٠ سی ساڵی ڕابردوودا ھەرێمی کوردستان رێگایەکی درێژی بڕیوە و زۆر شت ھەیە کە شانازی پێوەبکەن. پرۆسەی رێرەوەی دیمۆکراسی درێژ و سەختە، بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لێرە دەبێت و ھاوشانی ئێوە دەبێت.
تکایە ئەوە بزانن کە من داکۆکیکاری ئێوە دەبم لە واشنتۆنی پایتەخت و ئەگەر من جارێکی تر داوام لێکرا، من ئامادەم ئەم پەیوەندییە تایبەتەمان بەرەوپێشتر ببەم. ئێوە ھاورێیەکی ھەمیشەییتان لە مندا بەدەستھێناوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ھەرێمی کوردستان لە ئێستا و داھاتووشدا بەردەوام پێکەوە باشترن. بینەری چەند وێنەیەک بن کە خۆم ھەڵمبژاردوون و یادەوەری منن لە ھەرێمی کوردستان. ھیوادارم وێنەکانتان بەدڵ بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە