وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا ڕایگه‌یاند: له ئۆپراسیۆنی سوپای ئه‌م وڵاته پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش له بیاوانه‌کانی ده‌یره‌زوور به ته‌واوی ده‌ر کران.
به ڕاپۆرتێک له " ئه‌لعه‌هد" ، وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا ڕایگه‌یاند: له ئۆپراسیۆنی سوپای ئه‌م ووڵاته پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش له بیاوانه‌کانی ده‌یره‌زوور به ته‌واوی ده‌ر کران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سوپای سووریا داعشی له بیاوانه‌کانی دێره‌زۆر به ته‌واوی ده‌ر کردووه و ناوچه‌یه‌کی 5800 کیلۆمه‌تری ئازاد کردووه.
هەروەها وەزارەتی بەرگری ئاماژه‌ی دا: هێزه چه‌کداره‌کان له دێره‌زۆر به پشتیوانی ئاسمانی، داعشییه‌کانیان به ته‌واوی له بیاوانه‌کانی دێره‌زۆر دوای شه‌ڕ و پێکدادان به ته‌واوی ده‌ر کردووه. له‌م شه‌ڕه‌دا زیانی زۆر به داعشییه‌کان که‌وتووه و ژماره‌یه‌کی زۆریان کوژراو و بریندار بوون.
خاوێن کردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه له تیرۆریسته‌کانی داعش و گه‌یشتن به سنووره‌کانی عێراق تواناکانی سه‌ربازیی سوپای سووریا نیشان ده‌دات که له لایه‌ن ڕووسیاوه به ته‌واوی پشتیوانی ئاسمانی ده‌کرێت. سوپای سووریا جه‌ختی کردووه که تاکوو له‌ناو بردنی هه‌موو تیرۆریسته‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌منیه‌ت بۆ سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستان.
له لایه‌کی دیکه‌وه هێزه کوردییه‌کانی سووریا له به‌شی باشووری حه‌سه‌که‌وه توانیویانه چه‌ندین ناوچه و گوند له ژێر ده‌ستی داعشییه‌کان ئازاد بکه‌ن و زیاتر له سنووره‌کانی عێراق نزیک ببنه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە