پەیامی کورد ... پۆمپێئۆ لە ووڵامی وەزیری دەرەوەی ئێران : ئێمە لەگەڵ ئاڵمانیا و ئیسرائیل دەوەستین
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا شەوی ڕابردوو هاوتا ئێرانییەکەی خۆی دەربارەی قسەو باسی ئیسرائیل و فەلەستین ، کاردانەوەی نیشان دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە پەیامی تویتەری موحەمەد جەواد زەریف ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە نیقاشی ئیسرائیل و فەلەستین ووتی : جێگای سەرسووڕمانە کە جەواد زەریف و ڕابەری ئێران قسەکەی هیتەلەر بۆ خاوێن کردنەوەی نەژادی وڕەزگەز پەرەستی دووبارە دەکەنەوە . "
پۆمپێئۆ هەروەها ووتی " ئەم جۆرە کارانە ، هەرجۆرە خەیاڵێکی کە حکوومەتی ئێران بە کۆمەڵگای جیهانی پەیوەستە ، لە ناو دەبات . ئێمە لەپاڵ ئاڵمانیا و ئیسرائیل لە بەرامبەر کۆنەپەرستی و پیسترین شێوە و ڕۆخساری نەفرەت دەوەستینەوە و دەڵێین جارێکی دیکە هیچ کات ."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە