دوو جوتیاری کورد لە کەرکوک دەستگیرکران

دوو جوتیاری کورد لە کەرکوک دەستگیرکران


پەیامی کورد... دوو جوتیاری کورد لە کەرکوک دەستگیرکران

دوو جوتیاری گوندی تۆپزاوای کەرکوک نزیکەی دوو ڕۆژە لەسەر سکاڵای سوپای عێراق دەستگیرکراون و دادگا ئامادە نیە بە کەفالەت ئازادیان بکات.

له‌په‌یامێكدا ژماره‌یه‌ك له‌ دانیشتوانی گوندی تۆپزاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ كاتژمێره‌كانی ڕابردو هاوڵاتی و نوێنه‌ری جوتیارانی گونده‌كه‌مان له‌لایه‌ن سكاڵای سوپای عێراق ساتع ناسیح و سۆران نازم له‌ بنكه‌ی پۆلیسی یایچی ڕاگیراون، به‌تۆمه‌تی جیا جیا.

دەشڵێن، مه‌به‌ست له‌ ده‌ستگیركردنی دو جوتیاره‌كه‌ی گونده‌كه‌مان ساردكرنه‌وه ‌و كپكردنی ده‌نگی جوتیارانه‌ بۆ به‌رگریكردن‌ له‌ زه‌وییه‌كانمان.

ئه‌وه‌شیانخستۆته‌ڕو، داوا له‌هه‌مولایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و هاوڵاتیانی شاری كه‌ركوك و چالاكوانان و رێكخراوه‌كان ئه‌كه‌ین گردبونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زایی هێمنانه‌ له‌ كاتژمێر 3:30 ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م بینای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك ئه‌نجامئه‌ده‌ین ئاماده‌بونتان به‌رگریكردن و داكۆكیكردنه‌ له‌ زه‌وی و زاره‌ كشتوكاڵیه‌كانمان و ده‌نگی حه‌ق.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە