پەیامی کورد ... یەکگرتووەی ئیسلامی ... هەندێك زانیاری هه‌رێم له سندووقی ڕه‌شدایه تا نه‌كه‌وێت زانیارییه‌كانى ده‌رناكه‌وێت .
جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له به‌غدا ده‌ڵێت "هه‌ندێك زانیاری هه‌رێم له سندووقی ڕه‌شدایه".
جه‌مال كۆچه‌ر دەڵێ ، ٥ گرفتى گه‌وره له‌به‌رده‌م كابینه‌كه‌ى موسته‌فا كازمی دایه و كێشه‌كانیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه.
ووتیشى "سیاسه‌تى كورد نه‌ك له به‌غدا، به‌ڵكوو له هه‌رێمى كوردستانیش بارودۆخێكى درووستكردوه، كه هه‌ندێك زانیاری بۆ به‌غدا ده‌بێت دیاربێت، به‌ڵام دیارنییه و له سندووقى ڕه‌شدایه وه‌ك سندووقىڕره‌شى فڕۆكه تا نه‌كه‌وێت زانیارییه‌كانى ده‌رناكه‌وێت".
هاوكات میاده محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ڕه‌تیكرده‌وه له هه‌رێمى كوردستاندا سندووقى ڕه‌ش هه‌بێت و ووتى "شه‌فافیه‌ت له‌دۆسیه‌ى نه‌وتی هه‌رێمدا هه‌یه و له‌ماوه‌ى رابردووش‌دا كۆمپانیایه‌ك هاته هه‌رێمى كوردستان و داهاتى نه‌وتى ئاشكراكرد، بۆیه هه‌رێمى كوردستان سندوقى ڕه‌ش نییه".
ووتیشى "په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كیتی و پارتى له هه‌رێم كاریگه‌رى نه‌كردوەته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان فراكسیۆنه‌كانى هه‌ردوولا له به‌غدا، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌غدا زه‌مینه‌یه‌ك نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و دۆسیەكانى هه‌رێم".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە