شاندی دانووستانكاری هه‌رێم سبەی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان كۆ ده‌بنه‌وه‌

شاندی دانووستانكاری هه‌رێم سبەی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان كۆ ده‌بنه‌وه‌

پەیامی کورد    ...   سەرۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ‌به‌غدا گوتی، بڕیاره‌ سبه‌ی شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان بگەڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن و تێیدا باسی ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ دەكه‌ن و كامه‌ بژارده‌ بۆ كورد باش بێت بڕیار له‌وه‌ ده‌ده‌ن.

فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ‌به‌غدا، ڕایگەیاند : "گفتوگۆكانی نێوان شاندی كورد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕاسپێردراو و لایه‌نه‌كانی به‌غدا به‌رده‌وامه‌ و لێكنزیكبوونه‌وه‌ درووست بووه‌ و دوو ڕۆژی دیكه‌ مۆڵه‌ت دراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ده‌نگ به ‌كابینه‌ی نوێ بدرێت و سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێش نه‌رمیی نواندووه‌."

فارس عیسا گوتیشی: "بڕیاره‌ سبه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێم و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆ ببنه‌وه‌ و تێیدا باس له‌ ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ ده‌كەن و هه‌موو بژارده‌كان ده‌خەنه‌ ڕوو، كامه‌یان بۆ كورد باشتر بێت‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ تا ئێستا كورد یه‌كگرتووه‌."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە