پەیامی کورد ... ڕووسیا بە نیازە ١٨ مووشەکی بالیستیکی جۆری دوورگەپەیمای تۆپۆل لە ناو ببات .
بەرنامە داڕێژراوە کە بۆ لەناوبردنی ١٨ مووشەکی بالیستیکی دوورگەپەیمای تۆپۆل بڕی ٢.٣ میلیۆن دۆلار تەرخان بکرێت
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕۆس کاسمووس هەوالیدا : بەرنامە داڕێژراوە کە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ ، ١٨ مووشەکی بالیستیکی دوورگەپەیمای تۆپۆل لەناو ببردرێن و بۆ ئەم کارە ٢.٣ میلیۆن دۆلار تەرخان دەکات .
جێگای ئاماژەدانە کە بڕیار وایە لە بە ڕۆژ کردنی ئەو چەکانەی ئەم جۆرە تیپە لە مووشەکگەلی تۆپۆل بە یارس بگۆڕدرێن . لە ساڵی ٢٠١٥ ، بەرنامەگەلێک بۆ کۆتایی پێهێنان لە موشەکگەلی تۆپۆل تاکوو ساڵی ٢٠٢١ ڕاگەیندرا . هەر بۆیە بڕیار دراوە کە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ ، ١٨ مووشەکی RS-12M تۆپۆل لە ناو ببەن .
مووشەکی تۆپۆل لە مووشەکگەلی دوورگەپەیمان سێ قۆناغییە بە بۆردی ١٠٥٠٠ کیلۆمەترەوە کە کڵاوەی ٨٠٠kt و هەروەها ژمارەیەک ئامیری دژە ڕاداری بۆ بەرگریکردن لە جێپێ لە لایەن مووشەکگەلی بەرگری دژە بالیستیکی هەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە