بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا

بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا

پەیامی کورد... بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا

سەرۆکی شارەوانی کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا رایگەیاند: لە ئەنجامی هێرش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەکان بۆسەر شارەکە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەیش برینداربووە.

ڤیتالی کلیچکۆ سەرۆکی شارەوانی کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا لە راگەیەندراوێکدا کە لە چەناڵی خۆی لە تێلێگرام بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە لە کاتەکانی نیوە شەوەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، تەقینەوە لە ژمارەیەک ناوچەی کیێڤ روویداوە.

سەرۆکی شارەوانی کیێڤ باسی لەوەشکرد کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کراوەتە سەر شارەکە و بەهۆیەوە لە ژێرخانی ناوچەکانی سڤیاتۆشینسکی، پێچێرسک، سۆلۆمیانسکا و هۆلۆسیڤ ئاگر کەوتووەتەوە.

کلیچکۆ ئەوەشیخستەڕوو، لە ئەنجامی هێرشەکاندا، پیاوێکی تەمەن 41 ساڵ گیانی لەدەستداوە و ژنێکی تەمەن 35 ساڵیش برینداربووە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکراینا 20 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان خستووەتەخوارەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە