پەیامی کورد ... الجزیرە : لە دوای ڕێکەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل چ هەواڵێک هەیە ؟؟
ئەمریکا و ئیسرائیل جووڵەیەکی هەماهەنگی بۆ دەرکردنی بابەتی فەەلەستین ، نە تەنیا لە دەستووری کاری کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ، کە لە گرینگییەکانی ناوچەکە و دانانی کێش مەکێش ی عەرەبەکان - ئێرانییەکان لە جیاتی کێش مەکێشەکانی عەرەبەکان - ئیسرائیل دەست پێکردووە
بە پێی ڕاپۆرتێک الجزیرە لەمبارەوە نووسی : بەحرەین بۆ دلخۆش کردنی ئەمریکا ، هێڵانەوەی هەڕەشە ناوچەییەکان بە پەیڕەوی کردن لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بۆ ڕەزامەندی ئەمریکا هەوڵیدا .
بەحرەین هەفتەی ڕابردوو ، بوو بە نوێترین ووڵاتی عەرەبی کە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە . هەرچەندە بەحرەین مانگی ڕابردوو لە سەر پەیمانی خۆی لەگەڵ ووڵاتی فەلەستین جەختی کردبووەوە ، بەڵام پێش بینی دەکرێت کە لە دوای ئیمارات ئەمە بەحرەین بێت کە پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل دەست پێبکات .
لە فێبریوەری ٢٠١٧ ەوە پاشای بەحرەین لە دیدار لەگەڵ ڕابەرانی یەهوودی لە ئەمریکا ، دژایەتی خۆی لەگەڵ گەمارۆوەکانی ئیسرائیل لە لایەن ووڵاتانی عەرەبی یەوە ڕاگەیاندبوو . لە هەمان ساڵ دا سەفەری گرووپی نێوان مەزهەبی " ئەمە بەحرەین ە " کە لە بابەتەکانی پاڵشتی کردن دەوڵەتی ئەم ووڵاتە بوو ، بۆ ئیسرائیل ڕاستەوخۆ چەند ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی بیت المقدس وەکوو پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن ترامپ ەوە ، ناڕەزایەتی بەدواوەبووە .
فەلەستینییەکان ڕێکەوتنی ڕۆژی هەینی یان لەگەڵ ئیسرائیل خیانەتێکی دیکە لە لایەن ووڵاتانی عەرەبییەوە ناو برد کە گورز لە هەوڵەکانی ئەوان دەدەن بۆ گەیشتن بە چارەنووسی خۆیان و ئەوان لە چوارچێوەی نوێ ترامپ بۆ ئاشتی لە ناوچەکە تەنیا دەهێڵێتەوە . ئەم جۆرە ڕێکەوتنە نیشان دەدات فەلەستین چیتر یەکێک لە گرینگییەکانی حکوومەتی عەرەبی نییە .هەرچەندە عەرەبستانی سەعوودی هێشتا ئامادەیی خۆی بۆ ئەم جۆرە هەنگاوە نیشان نەداوە ، بەڵام بە ئاماژەدان بە وابەستەیی بەحرەین بە عەرەبستان ، توێژەرەوان لەم باوەڕەدان بە بێ پاڵپشتی سەعوودییەکان بەحرەین دەست ناداتە کاریکی لەم شێوەیەدا .
یەکگرتنی بەحرەین لەگەل بەرنامەکەی ترامپ دەتوانێ بەردەوامی پالپشتی ئەمریکا لە حکوومەتی ئەم ووڵاتە لە بەرامبەر خەڵکی خۆی دەستەبەر بکات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە