پەیامی کورد ... سەرۆکایەتی هەریمی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئیسکۆبار باڵیۆزى ئیسپانیا لە عێراق و شاندێکى بازرگانی یاوەرى کۆبوەوە و رایگەیاند، هەرێمى کوردستان ئامادەیە هەموو هاوکارى و ئاسانکارییەک پێشکەش بە کەرتى تایبەت و وەبەرهێنەرانى ئیسپانى بکات.
بەپێی رگەێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە خوان خۆسێ ئیسکۆبار باڵیۆزى ئیسپانیا لە عێراق و شاندێکى بازرگانی یاوەرى کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارێکدا برەودان بە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ ئیسپانیا بەتایبەتى لە بوارى ئابوورى و بازرگانیدا تاوتوێ کرا، نێچیرڤان بارزانى دووپاتیکردەوە، هەرێمى کوردستان ئامادەیە هەموو هاوکارى و ئاسانکارییەک پێشکەش بە کەرتى تایبەت و وەبەرهێنەرانى ئیسپانى بکات بۆ ئەوەى دەرەفەتى کار و سەرمایەگوزارییان بۆ بڕەخسێت و هاوبەشى و بەشدارى لە بۆنیادنان و پەرەپێدانى کەرتە جیاکانى هەرێمى کوردستاندا بکەن.
لە راگەێندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، دۆخى ناوچەکە بەگشتى، پڕۆسەى سیاسى لە عێراق، پەیوندییەکانى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدڕاڵى عێراق و گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانیان، بڵاوبونەوەى پەتاى ڤیرووسى کۆرۆنا، مەترسییەکانى تیرۆر و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەش، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە