پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به ئه‌میندارى گشتی یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستانه‌وه، پیرۆزبایى لێ كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆیان و داهاتووى یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستان خواست.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئێواره‌ى دوێنێ شه‌ممه 28/12/2019 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها پیرۆزبایی به‌ستنى كۆنگره‌ى هه‌شته‌مى له یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستان و ته‌واوى سه‌ركرده و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ كاره‌كانى كۆنگره‌كه‌یان خواست.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به كار و خه‌بات و ڕۆڵى یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستان له ژیان و پرۆسه‌ى سیاسیى هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پێزانینى خۆى بۆ خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌پێناو ته‌بایى و كارى پێكه‌وه‌یی لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزبایی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى و ستایشى یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستانى بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌ڕێزیان و پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى دووپات كرده‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە