سوپای رووسیا کۆگایەکی دانەوێڵەی لە ئۆکرانیا کردەئامانج

سوپای رووسیا کۆگایەکی دانەوێڵەی لە ئۆکرانیا کردەئامانج

پەیامی کورد... سوپای رووسیا کۆگایەکی دانەوێڵەی لە ئۆکرانیا کردەئامانج

سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، سوپای رووسیا دامەزراوەیەکی بەندەری لە ناوچەی ئۆدێسا لە باشووری ئۆکرانیا کردە ئامانج، کە بووە هۆی وێرانکردنی کۆگایەکی دانەوێڵە، هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە چڕەکانی بۆردومانکردن لە ناوچەی باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تەمموزی 2023، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئۆکرانیا رایگەیاندووە، ، سوپای رووسیا هێرشێکی کردووەتە سەر دامەزراوەیەکی بەندەری لەناوچەی ئۆدێسا، کە بووەتە هۆی لەناوچوونی کۆگایەکی دانەوێڵە و زیانگەیاندن بە کۆگاکانی هەڵگرتن.

باسی لەوەشکرد، "هێزەکانی بەرگری ئاسمانی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لەناوبردووە، بەڵام رووسیا بەردەوامە لە تیرۆرکردنی ئۆدێسا"، هەروەها بەگوێرەی زانییارییە سەرەتاییەکان، نزیکەی چوار کەس لەو هێرشەدا بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی تاس لە زاری دەزگای ئاسایشی فیدراڵی رووسیایەوە رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، شوێنەواری تەقەمەنییان لەناو کەشتییەکدا دۆزیوەتەوە کە لە تورکیاوە بۆ بەندەری رۆستۆڤ جولەی کردووە، بۆ بارکردنی دانەوێڵە.

ئاژانسەکە ووتیشی: کەشتییەکە لە مانگی ئایاردا لە بەندەری کیلیای ئۆکرانیا جێگیر بووە و رەنگە بۆ گەیاندنی تەقەمەنی بۆ ئۆکرانیا بەکارهاتبێت.

هەروەها هێزەکانی رووسیا بە مووشەک هێرشیان کردە سەر بەندەری ئۆدێسا کە دەکەویتە سەر دەریای رەش، بەو هۆیەوە کەسێک کوژرا و 19ی دیکەش برینداربوون، هەروەها زیانی زۆریش بەر کڵیسا و شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان کەوت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە