پەیامی کورد... دوای 9 رۆژ لە بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان هاوژینێک ڕزگاركران
لە شارۆچکەی ئانتاکیا سەربە پارێزگای هاتای باكوری كوردستان، دوو هاوسەری بە رەچەڵەک بیانی دوای تێپەڕبوونی ٢٠٩ کاتژمێر بەسەر بوومەلەرزەکەوە رزگارکران.
تیمەکانی گەڕان و رزگارکردنی بەرگری شارستانیی گەورەشارەوانیی کۆجائەلی، تیمەکانی لقی ئافاد لە باڵكئهسیر و کارگەی شەکری سوسورلوک سەرقالی گەڕان و رزگارکردن بوون لە داروپەردووی باڵەخانەی موراد لە شەقامی فاتیحی سەربە شارۆچکەی ئانتاکیا.
دوای بیستنی دەنگ لەژێر داروپەردووەکاندا، تیمەکان کارەکانیان چڕتر کردەوە و توانییان دوو هاوسەری بەڕەچەڵەک بیانی بە ناوەکانی فائیز غەننام و فاتیمە غەنام دوای مانەوەیان بۆ ماوەی ٢٠٩ کاتژمێڕ رزگار بکەن.
تیمەکان، دوای رزگارکردنی ژن و مێردەکە رەوانەی نەخۆشخانەیان کردن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە