گوگڵ چات خزمەتگوزارییەکی تازەیە

گوگڵ چات خزمەتگوزارییەکی تازەیە

گوگڵ چات خزمەتگوزارییەکی تازەیە

کۆمپانیای گوگڵ رایگەیاند تازەترین ئەپڵەکەیشنیان "گوگڵ چات" دەبێت و ئەویش هاوشێوەی وەتس ئاپ دەبێت و ڕێگە دەدات بە بەکارهێنەرانی سیستەمی ئەنتدرۆید کە نامە و وێنە بۆ یەکتر بنێرن.

ماڵپەڕی "بیزنس ئەنسایدەر"ی ئەمەریکی رایگەیاند گوگڵ دەیەوێ لە ڕێگای ئەم ئەپڵەکەیشنەوە بەکارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید دەوڵەمەند بکات و بتوانن چاتی پێ بکەن لە ڕێگەی خزمەتگوزاری گەیاندنی (RCS).

ئەم خزمەتگوزاریە تازەیە لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکانی سیستەمی ئەندرۆید یەک دەگرن و دەبێتە بەشێک لەو سیستەمە بە گوێرەی رۆژنامەی گاردیان.

گاردیان دەڵێت: گەورە کۆمپانیاکانی مۆبایل لە نێویاندا سامسۆنگ بەڵێنی داوە کە ئەم بەرنامەیە جێگیر بکات لە نێو ئامێرەکانیدا.

هەرچەندە گوگڵ تا ئێستا ئاشکرای نەکردووە کە گوگڵ چات کەی دەکەوێتە بەر دەست، بەڵام پێشبنی دەکرێ لە ماوەی ئەم ساڵدا بکەوێتە بەردەستی بەکار هێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە