ئۆتۆمبێلێك لە سلێمانی تەقیەوە

ئۆتۆمبێلێك لە سلێمانی تەقیەوە

پەیامی کورد... ئۆتۆمبێلێك لە سلێمانی تەقیەوە

ئۆتۆمبێلێك لە نزیك بارەگایەكی ئەمنی لە شاری سلێمانی تەقیوەیەوە و بەهۆیەوە 2 كەس بریندار بوون.
بەپێی زانیاریەكان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/10/2022 ئۆتۆمبێلێكی جۆری "تۆیۆتا فۆرچنەر" لە گەڕەكی عەقاری شاری سلێمانی تەقیوەتەوە.
زانیاریەكان باس لەوە دەكەن، ئۆتۆمبێلەكە گڕی گرتووە و ئەو شوێنەی روداوەكە تێیدا روویداوە نزیك بارەگایەكی ئەمنییە كە باس لەوە دەكرێت كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیای تێدایە، بەهۆی تەقینەوەكەشەوە 2 كەس بریندار بوون.
لە ئێستادا ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن گەیشتوونەتە شوێنی روداوەكە و تاوەكو ئێستا هیچ زانیاریەكی فەرمی لەو بارەیەوە بڵاونەكراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە