به‌هۆى داڕمانى دراوى ئێرانییه‌وه، كه له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار داڕمانی تۆمار كردووه، به‌جۆرێك یه‌ك دۆلارى ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر 63 هه‌زار ڕیالى ئێرانییه، سەرۆکی بانكى ناوه‌ندی ئێران، ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه.
ئاژانسى (ته‌سنیم)ى ئێرانى له‌و باره‌یه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه وه‌لیوڵڵا سه‌یف، سەرۆکی بانكی ناوه‌ندی ئێران، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى پێشكه‌ش به حه‌سه‌ن ڕۆحانى، سه‌رۆكى ئێران كردووه و سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكه‌ی ده‌ربڕیوه.
داڕمانى دراوى ئێرانى پێش ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ بوو، كه شه‌وێ ڕابردوو ڕایگەیاند، ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كشێته‌وه و سزاى نوێش به‌سه‌ر تاران، ده‌سه‌پێنێت.
پێشتر وه‌لیوڵڵا سه‌یف، هۆكارى داڕمانى دراوى ئێرانى بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندبووه، كه هۆكاره‌كانى سیاسی و فشارى ده‌ره‌كین. مانگی ڕابردووش له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئێران، به‌ڵێنی دا، ڕێگه نه‌دات جارێكى تر به‌هاى دراوه‌كه‌یان داببه‌زێت، به‌ڵام نرخى ئاڵوگۆڕكۆردنى دراوه‌كان، داڕمانێكى نوێی ڕیالی ئێرانى تۆمار كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە