كێڵگەی غازی كۆرمۆر بۆردومان كرا

كێڵگەی غازی كۆرمۆر بۆردومان كرا

پەیامی کورد... كێڵگەی غازی كۆرمۆر بۆردومان كرا


شەوی رابردوو لەلایەن سەرچاوەیەكی نادیارەوە لە شارۆچكەی دوزخورماتووەوە دوو مووشەك ئاڕاستەی كێڵگەی كۆرمۆر لە شارەدێی قادركەرەم كرا، هێزە ئەمنییەكانیش سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە ڕووداوەكە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، بۆردوومانەكان بە كاتیۆشا كراوەو لە نزیك شارۆچكەی دووزخوورماتوەوە هەڵدراون و لەنزیك شوێنی مانەوەی كارمەندان كەوتۆتە خوارەوە.

تائێستا زیانە مادی و گیانییەكان ئاشكرا نەكراوەو زەنگی ئاگاداركردنەوەش لێدراوە.

هاوكات لە دوزخورماتووش هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە ئاڕاستەكردنی ئەو دوو كاتیۆشایەی لە ناوچەكەیانەوە ئاڕاستەی كێڵگەی كۆرمۆر لە شارۆچكەی چەمچەماڵ كرا، ئەنجامداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە