پەیامی کورد ... جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا ، مایک پەنس ، ئێرانی بە سەرەکیترین پاڵپشتی تێرۆریزم لە جیهاندا ناو برد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، مایک پەنس ، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا لە کۆنفرانسی ئەمنییەتی میونشن ڕایگەیاند : ئێمە هەوڵگەلێکی زۆر جیددیمان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گەورەترین هەڕەشەی ئاشتی و ئەمنییەت لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا ، کە کۆماری ئیسلامی ئێرانە و پاڵپشتی سەرەکی تێرۆریزمە لە جیهاندا ئەنجام داوە .
پەنس ، هەروەها ئێرانی بە هەناردە کردنی مووشەک و پەرەپێدان بە ئاڵۆزییەکان لە سووریا و یەمەن و هەروەها بەرنامەڕێژی بۆ هێرشی تێرۆریستی لە ئەورووپا تاوانبار کرد و ئاماژەی کرد کە ئێران ئاشکرا لە ئامادەبوون بۆ لە ناوبردنی ئیسرائیل قسە دەکات .
تاران بارەهای بار ئەم ووتانەی بەرپرسانی ئەمریکای ڕەت کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئامادەبوونی هێزەکانی دەرەوە لەوانەش ئەمریکا دەبێتە هۆی ناسەقامی دۆخەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا . هەروەها جەختی کردەوە کە ئەمریکا لە تێرۆریستەکان لە سووریا و یەمەن پاڵپشتی دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە