پەیامی کورد ... ٩ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢٨٩ توشبووی نوێ تۆمار كراوه و ٩ كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٥ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا ٢٨٩ توشبووی نوێ ده‌ستنیشانكراوه به‌وه‌ش كۆی گشتی توشبووان گه‌یشته ٩٨ هه‌زار و ١٠٩ توشبوو.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، ٩ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌وه‌ش كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته سێ هه‌زار و ٢١٢ كه‌س.
له‌باره‌ی چاكبوونه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ٣٧٢ كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌وه‌ته‌وه به‌وه‌ش كۆی گشتی چاكبونه‌وه گه‌یشته ٦١ هه‌زار و ٩٦٢ حاڵەت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە