پەیامی کورد ... پووتین بەرپرسانی باڵای ئەمنییەتی خۆی بە بەرپرسیار لەگەڵ بەربەستی بەرەوڕووبوونەوەی هێرشەکان دەزانێت
سەرۆکەکانی دەزگای سیخوڕی ڕووسیا لە بەندی ماڵەوەدان .
ڤلادیمیر پووتین دەربارەی ڕۆڵی " ئێف ئێس بی " لە کاروباری سەربازیدا نیگەرانە .
لە حاڵێکدا کە دەوترێت سەرۆککۆماری ڕووسیا بۆ مقاومەیەک لە هێرش بۆ سەر ئۆکراین لەگەڵی بەرەوڕوو بووەتەوە دەزگاگەلی ئەمنییەتی خۆی لۆمە دەکات ، سەرۆکێکی دەزگای سیخوڕی ڕووسیا و جێگرەکانی بە فەرمانی پووتین لە بەندی ماڵەوە دانران
بە ووتەی کارناسێکی بەرجەستەی دەزگاکانی ئەمنییەتی ڕووسیا ، سێرگی بیسدا ، سەرۆکی بەشی زانیاریگەلی دەرەوە " ئێف ئێس بی " لەگەڵ جێگرەکەی ، ئاناتۆلی بۆلۆخ ، دەست بەسەر کراون .
ئاندرێ سۆڵداتۆف ، لە دامەزرێنەران و دەبیری ئاگێنتۆرا ، چاودێری چالاکییەکانی دەزگاکانی هەواڵگری ڕووسیا ، ئاشکرای کرد سەرچاوەگەلی ناوخۆیی ئێف ئێس بی دەستبەسەر و هەر دوو کەسیان پشتڕاست کردووەتەوە .
ڤلادیمیر ئۆسچکین ، چالاکی دوورخراوەی مافی مرۆڤی خەڵکی ڕووسیا ، ش ئەم دەست بەسەرکردنانەی پشتڕاست کردەوە و هەروەها ووتی کە ئەفسەرانی ئێف ئێس بی لە دوای هاوکارانی گومان لێکراو بە ووتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ، سەردانی زیاتر لە ٢٠ نیشان یان لە مۆسکۆ کردوە .
ئۆسچێکین بە تایمزی ڕاگەیاندووە لە حاڵێکدا کە هۆکاری ئەم دەست بەسەرکردنانە تاوانی گەندەڵی ڕاگەێندراو " هۆکاری سەرەکی ، خستنەڕووی زانیاریگەلی نامەنتیقی ، نۆقستان و تا ئاستێک ناڕاست لە ۆدخی سیاسی لە ئۆکراین ە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە