٣٥٪ی زێڕی ئێران لە پارێزگای ئورمیە بەرهەم دێت

٣٥٪ی زێڕی ئێران لە پارێزگای ئورمیە بەرهەم دێت

پەیامی کورد... ٣٥٪ی زێڕی ئێران لە پارێزگای ئورمیە بەرهەم دێت

بەڕێوەبەری پیشەسازی و کانگاکانی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند، نزیکەی ٣٥٪ی زێڕی ئێران لەو پارێزگایەدا بەرهەم دێت و بەشی زۆریشی لە کانگای زێڕی زەڕەشۆرانی سەر بە شاری تیکابە.

عەبدولحەمید سەرتیپی، بەڕێوەبەری پیشەسازی و کانگاکانی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند ٠.٥٪ی زێڕی جیهان لە پارێزگای ورمێیە و بەو بۆنەیەشەوە ئەو پارێزگایە وەکوو پارێزگای زێڕینی ئێران ناودێر کراوە.

سەرتیپی باس لەوە دەکات، مەزەندە دەکرێت لە پارێزگای ورمێ نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن تۆن بەردی کانگایی زێڕ هەبێت و ئەگەر پرۆژەکانی پەرەپێدان گرنگییان پێ بدرێت، پارێزگای ورمێ دەتوانێت ببێتە بەرهەمهێنەری سەرەکیی زێر، زیو و جیوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی و کانگاکانی پارێزگای ورمێ، لەو پارێزگایەدا ٥١٨ کانگای مۆڵەتپێدراو هەن، کە ساڵانە زیاتر لە ١٨ ملیۆن و ٢٩٤ هەزار تۆن ماددەی کانزاییان لێ بەرهەم دەهێندرێت و پێنج هەزار و ٢٥٠ کەسیش کاریان تێدا دەکەن

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە