لە مەریوان گەنجێک بوو بە قوربانی ڕەگەزی

لە مەریوان گەنجێک بوو بە قوربانی ڕەگەزی

پەیامی کورد... لە مەریوان گەنجێک بوو بە قوربانی ڕەگەزی

گەنجێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی ئەوەی هەوڵی دا ڕەگەزی خۆی بگۆڕێت و نەیتوانی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ماڵپەڕی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، ڕێبوار ئیبراهیمی، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵی شاری (مەریوان)ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ویستوویەتی بە نەشتەرگەری ڕەگەزی خۆی لە کوڕەوە بۆ کچ بگۆڕێت، بنەماڵەکەشی بۆ پرسیارکردن سەردانی مامۆستایەکی ئایینییان کردووە و مامۆستاکە پێی گوتوون ئەو کارە بەپێی شەرع ڕێگە پێدراو نییە، دوای ئەوە ڕێبوار بۆ ماوەیەک تووشی خەمۆکی بووە.

بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە ٧/٢/٢٠٢٢، ڕێبوار ئیبراهیمی بەهۆی خواردنی حەبەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە