ووردەکاری گرینگ سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بۆ سەر سووریا

ووردەکاری گرینگ سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بۆ سەر سووریا

پەیامی کورد     ...    ووردەکاری گرینگ سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بۆ سەر سووریا  .

فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا - سێنتکام ڕایگەیاند : هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا بە فەرمانی جۆ بایدن شەوی ڕابردوو پێنجشەممە ٢٥ی فێبریوەری هێرشگەلیکی ئاسمانی یان لە دژی ژێرخانگەلیک لە ڕۆژهەلاتی سووریا ئەنجام داوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا - سێنتکام لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسی : " بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆککۆماری جۆ بایدن هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا  ، سەرەتاکانی ئێوارە هێرشگەلێکی ئاسمانی یان لە دژی ژێرخانگەلی کەڵک وەرگیراوی گرووپە میلیشیا سەربازییەکانی ژێر پاڵپشتی ڕژیمی ئێران لە ڕۆژهەلاتی سووریا ئەنجام داوە . ئەم هێرشانە لە وولامدانەوەیەک بووە بە هێرشەکانی ئەم دواییە لە دژی کارمەندانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق " هەولێر " و هەڕەشە بەردەوامەکانی لە دژی ئەم فەرمانبەرانە پەسەند کراوە .

لە بەردەوامی ئەم پەیامە تویتەرییەدا ئەم کۆمیتەیە دا هاتووە کە ئەم هەنگاوە لە ووڵامدانەوەی بووە بۆ هێرشەکانی ئەم دواییە لە دژی فەرمانبەرانی ئەمریکا و هیزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەڕەشە بەردەوامەکان لە دژی ئەم فەرمانبەرانە پەسەند کراوە .

هەروەها لە کاردانەوە بە ئەم هێرشانە ، بەرپرسانی ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی هێرشی ئاسمانی ڕۆژی ڕابردووی ئەمریکایان بۆ سەر سووریا مەحکووم کردووە .

ڤلادیمیر جەبارۆف ، جێگری یەکەمی شەورای فێدراسیۆنی ڕووسیا لە کاروباری نێودەوڵەتی ئەم هەنگاوەی ئەمریکا بە نایاسایی ناو دەبات و ووتی : ئەمە بە تەواوی نایاساییە چوونکە لێرەدا باس لە هێرش بۆ سەرووڵاتێکی سەربەخۆیە . سووریا لە هەر بوارێکدا مافی هەیە پێداچوونەوە بۆ ئەم رووداوە بکات ئەم ئەمە ڕووداوێکی مەترسیدارە و دەتوانێ بە زیاتر بوونی کێشەکان و دۆخەکە لە ناوچەکە بەرەوپێش بڕوات .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە