ڕۆژهەڵات/ مانگی ڕابردوو ٣٩ چالاکی کورد دەستبەسەر کراون

ڕۆژهەڵات/ مانگی ڕابردوو ٣٩ چالاکی کورد دەستبەسەر کراون

پەیامی کورد... ڕۆژهەڵات/ مانگی ڕابردوو ٣٩ چالاکی کورد دەستبەسەر کراون

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئەپریلی ٢٠٢٢، لانی کەم دەستبەسەر کرانی ٣٩ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تۆمار کراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٣٠ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان، ٨ هاووڵاتی بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز و ١ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی پیشەیی دەستبەسەر کراون.

مانگی ڕابردوو لانی کەم ٥ چالاکی ژن و ٥ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە کوردستان دەستبەسەر کراون.

زیاترین ڕێژەی دەستبەسەر کرانەکان کە ٣١ حاڵەت بووە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە. هەروەها زۆربەی دەستبەسەرکراوەکان کە ٣٢ حاڵەت بووە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کراون.

 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان

چالاکی سیاسی: ٣٠ حاڵەت کە دەکاتە ٧٧٪ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکی مەدەنی و پیشەیی: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٢.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز: ٨ حاڵەت کە دەکاتە ٢٠.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای کرماشان: ٢ حاڵەت

پارێزگای ئورمیە: ١٨ حاڵەت

پارێزگای سنە: ١٩ حاڵەت

ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی دەستبەسەر کردووە

ئیتلاعاتی سوپا: ٨ حاڵەت

ئیدارەی ئیتلاعات: ٣١ حاڵەت

 

شوێنی دەستبەسەر کران

شوێنی کار: ٢ حاڵەت

ماڵەوە: ٣٢ حاڵەت

شەقام: ٢ حاڵەت

ئیتلاعاتی سوپا: ٢ حاڵەت

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە