پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢١ی عێراق دیاری کرا

پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢١ی عێراق دیاری کرا

پەیامی کورد … پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢١ی عێراق دیاری کرا

 

پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە ١١ تریلیۆن و ٤٨٢ میلیارد  و ٣٩٤ ملیۆن دینار دیاریکرا.

 

پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە پێکهاتووە لە هەشت تریلیۆن و ١٦١ میلیارد دینار بۆ خەرجی، سێ تریلیۆن و ٢٧١ ملیار دینار بۆ وەبەرهێنان و ٩٢٣ میلیارد و ٤٣٤ ملیۆن دیناریش وەکو خەرجیی حاکیمە دانراوە.

 

دکتۆر فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لەم بارەوە ڕایگەیاندووە"دوای قسەکردن لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی ، پاش سێ هەفتە لە پیداچوونەوەی وەزارەتەکە بە یاسای بودجەی پەسندکراو، پشکی هەرێمی کوردستان بە ١١ تریلیۆن و ٤٨٢ میلیارد دینار دانراوە".

 

هەشت تریلیۆن و ١٦١ میلیارد بۆ خەرجی دانراوە، لەگەڵ سێ تریلیۆن و ٢٧١ میلیارد و ٣٨٤ ملیۆن دینار بۆ وەبەرهێنان و ٥٠ ملیۆن دیناری دیکەش وەکو زیادە دەچێتە سەر ئەو بڕە، هاوکات ٩٢٣ ملیار و ٤٣٤ ملیۆن و ٦٢٦ هەزار دینار وەکو  نەفەقاتی حاکیمە دانراوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە