پەیامی کورد... ئێران بۆ سڕینەوەی ئینستاگرام و فەیسبووکی دژبەرانی خۆی، ١٠ هەزار یۆرۆی بە چاودێرانی ئەم ئەپانە داوە
بەرپرسانی ئەمنییەتی ڕژێمی ئێران بە پێدانی بەرتیل بە چەند چاودێری ناوەڕۆکەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام لە هەوڵدایە پەیجی ئینستاگرام و فەیسبووکی دژبەرانی خۆی بسڕێتەوە.
هەوڵی بەرپرسانی ئەمنییەتی ڕژێمی ئێران بۆ سڕینەوەی لاپەڕەی بەکارهێنەری ژمارەیەک لە دژبەران و ڕەخنەگرانی ڕژێم لە ئینستاگرام، لەلایەن چاودێرێکی ناوەڕۆکی بابەتەکان کە پێشتر لە دامەزراوەیەکی چاودێر بەسەر ناوەڕۆکی ئینستاگرام و فەیسبووک کاری کردووە، بڵاو بووەتەوە.
سەرەڕای ئەوەیکە وتەبێژی شەریکەی ''مێتا'' دامەزراوەی دایکی فەیسبووک و ئینستاگرام، بە بەڕێوەبەریی ''مارک زاکربێرگ''ی وتووە کە هیچ بەڵگەیەک لەو بارەوە لەبەر دەستدا نییە، بەڵام ژمارەیەک زۆر لە بەکارهێنەرانی ئێران و کوردستان سەبارەت بە سڕینەوەی پەیج و بابەتەکانیان لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
ژمارەیەک لە چاودێران کە لەو دامەزراوەیە کار دەکەن، هاوکارانی ئێرانیی خۆیان بە پشتیوانی لە ڕژێمی ئێران و وەرگرتنی فەرمان لە بەرپرسانی ئەو ڕژێمە تۆمەتبار کردووە کە بەبێ گرنگیدان بە ئاکامی ئەو کارە،ئینستاگرامی ژمارەیەکی زۆر لە دژبەرانی ڕژێمی نەسڕیوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە