پەیامی کورد ... کاتی تەواو کردنی ڕێگای هەولێر - دهۆک ڕاگەێندرا
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ رێگاوبان رایگەیاند، رێگای نێوان ھەولێر - دھۆك لە دیوی دھۆك تا دەگاتە گۆپاڵ تەواو بووە و سەرقاڵی بەشەكەی دیكەن، كە بەبەردەوامی كاری تێدا دەكەن و ئەگەر ھیچ كێشەیەك نەیەتە پێشەوە، تا كۆتایی ساڵ رێگاكە تەواو دەكرێت و دەكرێتەوە.
سدقی ئامێدی، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ رێگاوبان رایگەیاند : دوای دەستكردن بە پڕۆژەی رێگای ھەولێر – دھۆك، بە بەردەوامی كاری تێدا دەكرێت و بە ھیچ جۆرێك نەوەستاوە، تەنانەت لە كاتی ھاتنی نەخۆشیی كۆرۆناش ئەوان ھەر بەردەوام بوونە، ئەمەش ھەنگاوێكی باش بوو و توانییان كاری باش بكەن بۆ تەواوكردنی رێگاكە.
ئامێدی گوتیشی، ئەگەر ھیچ گرفتێك نەیەتە پێشەوە و بەو شێوەیە بەردەوام بن، چاوەڕێ دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ رێگاكە لە دھۆكەوە تا ھەولێر تەواو بكرێت و بكرێتەوە.
دەشڵێ، رێگاكە لە دھۆك تا گۆپاڵ تەواو كراوە و بەشێكی زۆریشی بەڕووی شوفێراندا كراوەتەوە و ھاتوچۆی پێدا دەكەن، هەروەها لە دیوی كۆپاڵ بۆ ھەولێریش بەردەوام كاری تێدا دەكەن بۆ ئەوەی تا كۆتایی ساڵ ئەویش تەواو بكرێت.
رێگای ھەولێر – دھۆك، بە یەكێك لەرێگا ستراتیژییەكانی ھەرێمی كوردستان دادەنرێت، چونكە ھاتوچۆی دوو پارێزگا لەسەر ئەو رێگایەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە