پەیامی کورد ... حەوت گیراوی سیاسی کورد لە سێدارە دەدرێن .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ، حەوت گیراوی سیاسی پاش ١٠ ساڵ بەند بوون لە بەندیخانە حۆکمی لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپێندرا .
ئەم حەوت گیراوە سیاسییە کە لە گرتووخانەکانی مەهاباد و ورمێ بەند کرابوون بە تۆمەتی چالکی مەزهەبی ماوەی دە ساڵ لە بەندیخانە کاتیان تێپەڕاندووە و دوای تێپەڕکردنی دە ساڵ یش ئێستا حۆکمی لە سێدارەدان بە سەریاندا سەپێندرا
ئەو حەوت گیراوە کوردە ناوەکانیان بریتییە لە : ئەنوەر خزری ، کامران شێخە ، فەرهاد سەلیمی ، قاسم ئابستە ، خەسرەو بەشارەت ، ئەیووب کەریمی ، و هەروەها دااود عەبدۆڵڵاهی
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە