پێشکەشکارێکی ناسراوی شیعە : دووهەم عەلی دوای ئیمام عەلی حوکمڕانی عێراق دەگرێتە دەست

پێشکەشکارێکی ناسراوی شیعە : دووهەم عەلی دوای ئیمام عەلی حوکمڕانی عێراق دەگرێتە دەست

PeyamaKurd - پێشکەشکارێکی ناسراوی شیعە : دووهەم عەلی دوای ئیمام عەلی حوکمڕانی عێراق دەگرێتە دەست

عەلی زەیدی خاوەن هایپەرمارکێتە و کارخانەی پیاهەڵدان سیڤی خەباتی بۆ دادەتاشن
د. یاسین تەها شارەزا لە کاروباری عێراق ڕایگەیاند تایبەتمەندی سەرەکی عەلی زەیدی ڕاسپێردراو بۆ سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق تەنها دەوڵەمەندییەکەیەتی و خاوەنی چەندین هایپەرمارکێتە و بڕی دوو ملیار دۆلار قەرزی لای دەوڵەتە چوونکە کۆمپانیاکەی "بایەعی" بۆ خەڵک دابین دەکات بەڵام لە دەرەوەی بازرگانی و لە بوارەکانی سیاسەت و بەڕێوەبردن و ئاسایش دا کەسێکی تەواو ئاساییە
یاسین تەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە پیاهەڵدانی لایەنگرانی زەیدی گەیشتووەتە ئاستێکی سەیر بە شێوەیەک پێشکەشکارێکی ناسراوی شیعە دەڵێت ئەمە دووەم "عەلی"یە لە دوای ئیمام عەلی ببێتە حوکمڕانی عێراق لە کاتێک دا تەنها لە سەردەمی پاشایەتی دا عەلی جەودەت ئەیووبی سێ جار حکوومەتی پێک هێناوە و ئێستاش خەریکی داڕشتنی سیڤییەکی خەباتگێڕانەن بۆ گەنجێکی لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦