پەیامی کورد ... سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی سێ شەممەی ئاشکرا کرد، کە خستنەروو و هەڵبژاردنی پاڵێوراوان بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
لە ڕاگهیێندراوێكى سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستاندا، هاتووە، کە بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی سێشەممە ٢٨ی٥ی٢٠١٩ی پەرلەمانی کوردستان، خستنەڕوو و هەڵبژاردنی پاڵێوراوەکان بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم دەبێت، بە پێی حۆکمی خاڵی ٥ و ٦ی بڕگەی یەکەمی ماددەی ٤ لە یاسای ژمارە ١ی ساڵی ٢٠١٩ی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک تا پەسەندکردنی دەستوور.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە