لە ڕۆژهەڵات ژنێک بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا

لە ڕۆژهەڵات ژنێک بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا

پەیامی کورد ... لە ڕۆژهەڵات ژنێک بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا

 

ژنێکی لاوی خەڵکی شاری دێولانی پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢١ی شەوی دووشەممە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی گوندی "تیلەکۆ"ی سەر بە شاری "دێولان" بە ناوی "ئازادە مروەتی"، بە دەستی هاوژینەکەی کوژراوە.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دێولانەوە ڕاگەیاند: ئازادە مروەتی بە زەبری چوار چەقۆ کە لە لایەن هاوژینەکەیەوە کە لە جەستەی دراوە، کوژراوە.

 

ئەم سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند، ئازادە لەگەڵ هاوژینەکەی خزمایەتییان هەبووە و چەند مانگ لەمەوبەر ژیانی هاوبەشیان دەست پێ کردووە.

 

هاوژینی ئەو ژنە کە هێشتا شوناسی بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە، بریندار بووە. ئەو شەوی ڕابردوو وتبووی دوو پیاو ژنەکەمیان کوشتووە و خۆمیان بریندار کردووە، بەڵام ئەمڕۆ دانی پێدا ناوە کە خۆی ئازادەی کوشتووە.

 

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری کوژرانی ئازادە مروەتی ئاشكرا نەبووە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە