بە پێی ڕاگەیندراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی، دەستگیركردنی سەركردەیەكی داعشی لە بەری چەپی شاری موسڵ ڕایگەیاند كە “بەشداریی لە تاوانەكەی سپایكەردا كردووە”.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 26ی نیسانی 2018، ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە”پۆلیسی نەینەوا، سەركردەیەكی ڕێكخراوی داعشی دانیشتووی ناحیەی مكێشیفەی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینی دەستگیركرد كە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواكراوە و بەشداریی لە تاوانەكەی سپایكەر و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە حكومییەكاندا گرتووە لە ماوەی حوكمی ڕەشی داعش”.
وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە”پرۆسەی دەستگیركردنەكە پشتی بە زانیارییە هەواڵگرییەكان بەستبوو، بەپێی ئەو زانیارییانەش سەركردەكەی داعش لەنێو خانوویەكی تەواونەكراودا لە گەڕەكی زوبات لە بەرەی چەپی شاری موسڵ دەستگیركرا”.
لە دوای مانگی حوزەیرانی 2014، ڕێكخراوی داعش لەگەڵ كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ، دەستی بەسەر ناوچەیەكی بەریندا گرت لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین و دیالە و ئەنبار، هەر لەو نێوەندەدا لە پارێزگای سەڵاحەدین نزیكەی 1700 خوێندكاری سەربازی لە سەربازگەی سپایكەر دەستبەسەر كرد و دواتر هەموویانی بەشێوەیەكی دڕندانە گوللـەباران كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە