پەیامی کورد ... ئەمریکا هێرش کردنی بۆ سەر ڕووسیا هاوشێوەسازی کرد .
فەرماندەیی هێزکانی ئاسمانی بۆشائیگەری ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە کۆتاییەکانی ئۆگۆست هێرشگەلێکی لە دژی ڕووسیا هاوشێوەسازی کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سێرگی سوورۆئیکین ، فەرماندەیی هێزکانی ئاسمانی بۆشائیگەری ڕووسیا ڕایگەیاند بۆمب هاوێژە ڕابۆردییەکانی " بی ٥٢ - ی ئێچ " ئەمریکا لە مانۆڕ و نەمایشێک دا کە لە مانگی ئۆگۆست هەیانبووە ، بە بەکار هێنانی مووشەک گەلی کرووز کە لە ئێستۆنی و کاناداوە هاوێشتراوە ، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ڕووسیایان هاوشێوەسازی کردووە .
بە ووتەی ئەو هەوڵی بۆمبهاوێژەکانی ئەمریکا بۆ نزیکبوونەوە بە سنوورەکانی ڕووسیا ش هەنگاوی شەڕئەنگێزانە و نادۆستانە بووە .
تەنیا لە بەرواری ٢٧ی ئۆگۆست شەش بۆمبهاوێژی ئەمریکی هاوکات لە سەر ٣٠ ووڵاتی ئەندامی ناتۆ بە فڕین دەرهاتوون
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە