سروە عەبدۆلواحێد هەڕەشە دەکات و کات بۆ هەرێمی کوردستان دیاردەکات

سروە عەبدۆلواحێد هەڕەشە دەکات و کات بۆ هەرێمی کوردستان دیاردەکات

پەیامی کورد     ...    سروە عەبدۆلواحێد هەڕەشە دەکات و کات بۆ هەرێمی کوردستان دیاردەکات 

ئەندامێکی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێویست دەکات حکوومەتی هەرێم لە ٣٠ رۆژی داهاتودا پابەندبوونەکانی بەرامبەر بەغدا لە ڕادەستکردنی نەوت، بڕینی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی زیاد لە مووچەیەک وەردەگرن یان فەرمانبەری حزبین جێبەجێبکات "چوونکە ئەوە دواین دەرفەتە لەبەردەم هەرێمدا".سروە عەبدۆلواحید، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر باسی لەوەشکردوە، "٣٠ رۆژ لەبەردەم حکوومەتی هەرێمدایە بۆ ئەوەی پابەندبوونەکانی بەرامبەر بەغدا لە رادەستکردنی نەوت، ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران و ژمارەی راستەقینەیان جێبەجێ بکات". 
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێستا دواین دەرفەت لەبەردەم هەرێم دایە بۆ بڕینی مووچەی بندیوارەکان، ئەوانەی زیاتر لە مووچەیەکیان هەیە لەگەڵ مووچەی فەرمانبەری حزبی، ئەوەش بە ئامانجی ئەوەی فەرمانبەری راستەقینە بە ئامانجەکانی بگات".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە